ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا 3 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

18/04/2021 جیهان

نەوا-
ژمارەی گیان لەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا 3 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و تائێستاش زیاتر لە 141 ملیۆن توشبو تۆمار كراون.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی worldometers ی جیهانی، ژمارەی گیان لەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا تا رۆژی یەكشەممە 18ی نیسانی 2021 گەیشتوەتە 3 ملیۆن و 24 هەزار و 564 كەس.
بەپێی ئامارەكە، ئەمریكا زەرەرمەندترین وڵاتی جیهانە و تائێستا زیاتر لە 580 هەزار گیان لەدەستدانی تۆمار كردوە، بە دوای ئەویشدا بەڕازیل بە زیاتر لە 370 هەزار و دوای ئەویش مەكسیك بە زیاتر لە 212 هەزار  و هندستان بە زیاتر لە 177 هەزار و بەریتانیا بە زیاتر لە 127 هەزار لە ریزبەندییەكەدا دەبینرێن.
هەروەها تائێستا زیاتر لە 141 ملیۆن كەس لە جیهاندا بە توشبوی پەتاكە تۆمار كراون و لەو ژمارەیەش نزیكەی 120 ملیۆنی چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group