كشتوكاڵی عێراق: چیتر رێگە نادەین دوو جۆر كاڵا لە هەرێمەوە بهێنرێنە پارێزگاكانی تر

01/05/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، رێگە بە هاوردەكردنی دوو بەرهەمی كشتوكاڵی نادەن لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستانەوە، ئەوانیش گەنمەشامی عەلەف و هاڕاوەی پاقلەی سۆیا.
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، بڕیاریانداوە كە رێگە نەدەن هەردوو كاڵای "گەنمەشامی عەلەف و هاڕاوەی پاقلەی سۆیا" لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە بهێنرێن كە بە نرخی كەمتر لەوەی لە بەندەرەكانی بەسرەوە هاوردەی دەكەن دەفرۆشرێن.
رونیشكراوەتەوە، ئەوەی لە رێگەی دەروازە سنوریەكانی حكومەتی فیدراڵییەوە هاوردە دەكرێن باجیان لێ وەردەگیردرێت و دەچێتەوە سەر وەزارەتی دارایی، بەهۆی ئەوەشەوە لە بازاڕەكان نرخەكەی گرانترە لەوەی كە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە هاوردە دەكرێت كە بەهەمان سیستمی باجدا تێناپەڕێت و ئەوەش وای كردوە كە ركابەری پێ‌ نەكرێت.
جەختلەوەشكراوەتەوە، هەر لەبەر ئەوەشەوە چیتر رێگە بەو بارهەڵگرانە نادرێت كە ئەو دوو كاڵایە لە هەرێمی كوردستانەوە دەگوازنەوە، بچنە پارێزگاكانی تری عێراقەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group