وەزارەتی ئەوقاف ئاگادارییەك لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن بڵاودەكاتەوە

11/05/2021

نەوا-
وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن جەختلەوەدەكاتەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ دەكەن.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەداوە: بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكیەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم كۆدەبێتەوەو چاودێری بینینی مانگ دەكەن.
رونیشكراوەتەوە: ئەو لیژنانە بەپێی بەڵگە زانستی و شەرعیەكان بڕیار لەسەر دیاری كردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان  دەدەن .
ئەو وەزارەتە جەختیلەوەشكردووەتەوە: دوای راگەیاندنی بڕیاری فەرمی لیژنەی بینینی مانگ هیچ كەس و لایەنێك بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group