نەوا-
دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەغداد بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی بەپەلەی بەسەر هەمو پشكەكانی موڵكی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای ناوەڕاستدا دەكرد، ئەمەش دوای دوو رۆژ لە دەستگیركردنی ناوبراو و دۆزینەوەی بڕی 76 ملیار دینار لەناو ماڵەكەیدا دێت.
لەگەڵ دەستبەكاربونی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، چەند بەرپرسێكی پێشوی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی روبەڕوی تۆمەتی گەندەڵی و دەستگیركردن بونەتەوە، بەپێی بەڵگەنامەیەكی فەرمی كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی تایبەت بە كەیسەكانی گەندەڵی دەرچوە، رێكاری یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبارێك گیراوەتەبەرو بڕیاری سڕكردن و دەستبەسەرداگرتنی پشك و خانوبەرەكانی دەركراوە كە مافی گواستنەوەو بەكارهێنانی تێدا نەبێت تا كاتی یەكلاكردنەوەی تەواوی دۆسیەكەی.