فاوچی هۆشداری لە مەترسییەكی گەورە دەدات

23/06/2021 جیهان

نەوا-
نەوەی دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە هندستان دەركەوت، بەخێراییەكی زۆر لەناو گەنجانی ئەمریكییدا بڵاودەبێتەوە و گەورە زانایەكی ئەو وڵاتەش هۆشداری لە مەترسییەكی گەورە دەدات.
ئەنتۆنیۆ فاوچی گەورە زانای نەخۆشییە گواستراوەكان لە ئەمریكا رایگەیاندووە، مەترسی هەیە ئەمریكاش هەمان رێچكەی بەریتانیا بگرێت و نەوەی دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵی گرتووەتە دەست، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی لەناو گەنجاندا بە خێراییەكی زۆر.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەك دەردەكەوێت نەوەی دەلتاش هەمان رێژكەی نەوەی ئەلفای گرتووەتە بەر كە لە بەریتانیا دەركەوت و هەموو دوو هەفتە جارێك ژمارەی توشبووان لە ئەمریكا زیاد دەكەن.
فاوچی لە بەشێكی تری قسەكانیدا جەختیلەوەكردووەتەوە، هەروەك لەبەرتیانیا روویدا و نەوەی ئەلفا دەركەوت و بەخێراییەكی زۆر بڵاوبوویەوە، نەوەی دەلتا مەترسییەكی گەورەی لەسەر ئەمریكییەكان دروست كردووە  بەتایبەتی لەسەر هەوڵەكانی لەناوبردنی پەتای كۆرۆنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group