واده‌ی كۆتاییهاتنی شه‌پۆلی گه‌رما راگه‌یه‌نرا

20/07/2021

نه‌وا
شەپۆلێکی گەرما رووی لە هەرێم کردووە وپێشبینی ده‌كرێت له‌ كۆتایی هه‌فته‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما چوار بۆ شه‌ش پله‌ نزم ببنه‌وه‌.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، کە پێشبینی دەکرێت لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە بکەن و رۆژی چوارشەممە کۆتا رۆژی کاریگەریی ئەو شەپۆلە گەرمایە بێت.
ئاراس جەبار نووسیویەتی، لە رۆژی پێنجشەمە 22-7-2021 کۆتایی بە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا گەرمە دێت و پلەکانی گەرما بەرێژەی 4 تا 6 پلەی سیلیزی روو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە و خێرای ئاراستە بای باشوری رۆژئاوا چالاکتر ئەبێت.
لە هەمان کاتدا ئەو شارەزایە دەڵێت، "لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا 'گڕەبا' چالاک دەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ھەندێک کات بۆ زیاتر لە 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت و ئاسمان ساماڵ و ناروون دەبێت."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group