نه‌وا
هه‌ریه‌ك له "مانی حوسێن" كوردی رۆژئاوای كوردستان و "سه‌حه‌ر ئایدار" خه‌ڵكی باكووری كوردستان، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی وڵاتی نەرویج سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و بوونه په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته.
مانی حوسێن كه خه‌ڵكی شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستانه و ته‌مه‌نی 33 ساڵه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نه‌رویج، كه رۆژی 13ی ئه‌یلوول ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك كاندیدی پارتی كرێكارانی نه‌رویج توانی 100 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته په‌رله‌مانتار.
هه‌ر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی نه‌رویجدا، جگه له مانی حوسێن، (سه‌حه‌ر ئایدار)یش، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی باكووری كوردستانه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و توانیویه‌تی ببیته په‌رله‌مانتار.
هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی نه‌رویج بەهۆی پەتای کۆرۆناوە به شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌ڕێوه‌چوو، ماوەیەک پێش ئێستا دەستکرا به دەنگدان تا ڕۆژی 13/9 کۆتایی هات و پارتی کار و هاوپەیمانانیان دوای هەشت ساڵ له ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتیان گرتەوە دەست.