نەوا
سەركردەو نوێنەری
هێزە سیاسییەكانی عێراق، لە كۆبونەوەیەكدا بە ئامادەبونی سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران،
سەرۆك و ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و نوێنەری تایبەتی سكرتێری
گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق، "پەیماننامەی رەفتاری ھەڵبژاردن"یان ئیمزاكرد
ئەوەش "لەپێناو پاراستنی پاکوبێگەردی دەنگدان و مسۆگەرکردنی ھەلی یەکسان بۆ
کاندیدەکان."
بەپێی راگەیەندراوێكی
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئیمزای پەیماننامەی ره‌فتاری
هه‌ڵبژاردن كرا کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە پێشکەش کراوە، سه‌بارەت به‌و بنەمایانەی
پێویسته پارته سیاسییه‌كانی عێراق له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێی پابه‌ندبن، تاوه‌كو
پاكوبێگه‌ری و سه‌لامه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان پارێزراوبن و به‌شێوه‌یه‌كی راست و ره‌وان
به‌ڕێوه‌بچێت."
لە پەیماننامەکەدا
جه‌ختکراوەتەوە له خۆلادان له ململانێكان و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌شداری بەرفراوانی
خەڵک له هه‌ڵبژارنه‌كاندا، ھەروەھا پاراستن و مسۆگەرکردنی هه‌لی یەکسان بۆ کاندیدەکان.
لە کۆبونەوەکەدا
به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره چاره‌نوسساز
و مێژوییه، ھەروەھا بڕیارێكی نیشتمانی عێراقی له پشته كه به‌شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته
ئه‌نجام بدرێت، تاوه‌كو ته‌نگژه سیاسییه‌كانی ئێستای وڵات تێپه‌رێنێت.
به‌رهه‌م ساڵح
هێمای بۆ ئەوەش كرد"پەیماننامەکە دوپاتدەکاتەوە لەگرنگی پاراستنی یاسا و رێسا
ده‌ستورییه‌كان و ھێنانەئاراوەی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌لی یەکسان
بۆ کاندیدەکان له هه‌ڵبژارده‌كاندا و زامنکردنی جێبەجێکردنی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی
هه‌ڵبژاردنەکان و رێگریكردن له دیارده نەرێنییەکان کە كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بڕیاری
ده‌نگده‌ر ھەیە، وه‌ك به‌كارهێنانی پارەی سیاسی و ترساندنی هاوڵاتییان و یاریكردن
به ده‌نگدان و ساختەکاری."
به‌رهه‌م ساڵح
جەختی كردەوە كه "پابه‌ندبونی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان به‌و پەیماننامەیە
پشكداری ده‌كات له باش به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان."