مەحمود عوسمان: پیلانێكی گەورە لە دژی كورد هەیە

21/09/2021

نەوا-
مەحمود عوسمان، سیاسەتمەری كورد باس لە مەترسیی جموجوڵ و كۆبوونەوەی هەر چوار وڵاتی چواردەوری كوردستان دەكات، كە پێدەچێت بە نیازی پیلانێكبن دژە بە كورد و دەشڵێت: توركیا لە هەموویان خراپتر لە پیلانەكەدایە، هەر بۆیە داوا لە لایەنەكانی هەر چواربەشی كوردستان دەكات، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پیلانانە یەكبگرن.
لەوبارەیەوە، مەحمود عوسمان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی رۆژنیوز رایگەیاندووە، مەترسییەكی گەورە لەسەر كێشەی كورد هەیە، كە لەلایەن عێراق و ئێران توركیا و سوریایە و ئەو دەوڵەتانە ئێستا كۆبوونەوە بەیەكەوە دەكەن، میتی توركیا چووەتە سوریا وكۆبوونەتەوە پاشان چوون لە عێراق پێكەوە كۆبوونەتەوە و هەموویان كۆكن لەسەر بەربەرەكانی كورد، توركیا پێنج شەش مانگە هێرش دەكات و دەكوژێت و زەوی دەسوتێنێتت، ئێرانیش دەڵێت هێزە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات نابێت لە باشوور بن و دەڵێن بونیان قەدەغەیە.
ئەو سیاسەتمەدارە دەشڵێت: بەغدا هاوڕایە لەگەڵ ئێران و توركیا، ئەمریكا بێدەنگە و تەئیدی توركیا دەكات لە ئێرانیش بێدەنگە و حكومەتی هەرێمیش بێدەنگە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دیار نییە چیان هەیە، بۆیە هەست بە مەترسیی ئەو دەوڵەتانە دەكەم دژ بە كێشەی كورد.
مەحمود عوسمان لە كۆتایی قسەكانیدا وتی: كیشەی كورد هیچ مەترسییەكی لەسەر هیچ دەوڵەتێك نیە و تەنها داوای مافی خۆی دەكات، بەڵام بەداخەوە كورد یەك دەنگ نییە و یەك دەنگ نەبوونی كورد كێشەیە، داوا لە لایەنەكان دەكەم یەكبگرن بۆئەوەی بە گژ پیلانەكاندا بچنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group