نهوا
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، قۆناغی چوارەمی لیستی ئەو زیندانییە سیاسیانەیان بڵاوکردوەتەوە، کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت و ژمارەیان 192 زیندانیکراو و گیراوی سیاسییە.
لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم ئاماژهی بهوهكردوه، دوا بەدوای فەرمانی ژمارە (192) لە رێکەوتی 28/ 9 / 2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (192) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی چوارەم ، ئەو کەسانەی رێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێنامەی دادنوسیان تەواوکردوە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ساڵی 2021.
له راگهیهنراوهكهدا هاتووه، ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.