هاكەرێكی توركی پێگەی تایبەتی ترامپ هاك دەكات

19/10/2021 جیهان

نەوا-
هاكەرێكی توركی پێگەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا هاك دەكات و ئایەتێكی قورئان و ڤیدیۆیەكی تایبەت بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیای تێدا بڵاودەكاتەوە.
پێگەی "فیس" بڵاویكردووەتەوە، هاكەرێكی توركی بەشێكی پێگەی تایبەتی دۆناڵد ترامپی هاككردووە كە لایەنگرانی ناوبراو بەكاری دەهێنن بۆ پاڵپشتی كردنی ترامپ.
ئەوەش هاتووە، هاكەرەكە ئایەتێكی قورئانی بە زمانی ئینگلیزی و توركی بڵاوكردووەتەوە كە دەفەرموێت "ولا تكونوا كالذین نسوا الله فأنساهم أنفسهم أولئك هم الفاسقون"، هەرەها گرتەیەكی ڤیدیۆيی رەجەب تەیب ئەردۆغانى كە لە پێگەی "یوتیوب" بڵاوكراوەتەوە لە پێگەكەدا داناوە.
هاكەرەكە كە ناوی خوازراوی RootAyyildizە بە پێگەكەی وتووە كە بۆ كارەكەی رێگەی SSTI بەكارهێناوە كە رێگە دەدات كۆدەكانی لە دڵی پێگەكەدا بەرز بكاتەوە و پێگەكەی ترامپ بۆ ماوەی 3 مانگ لەژێر كۆنترۆڵیدا بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group