رەوتی سەدر: پێكهێنانی حكومەت نوێی عێراق دواناكەوێت

19/10/2021 عێراق

نەسار روبەیعی سەرۆكی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە زۆر پێویستە ئۆپۆزسیۆن ببێت بە چاودێرێكی راستەقینە بەسەر  حكومەتی عێراقەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی دەستەكە نەسار روبەیعی پێشوازی لە ئیلبرۆس كۆتراشیف باڵیۆزی روسایی یەكگرتو لەعێراق كردوە و رایگەیاندوە، دانوستانەكان بەشێوەیەكی زۆر باش بەڕێوەدەچن و لێكتێگەیشتنی گەورە هەیە و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیش دواناكەوێت.

بەگرنگیشی زانی دوو بەرە هەبێت بەرەی دەسەڵات و بەرەی ئۆپۆزسیۆن تاوەكو ئۆپۆزسیۆن ببێت بە چاودێرێكی راستەقینە بەسەر حكومەتەوە، بۆ چاودێریكردنی ئەدای حكومەت و بەهێزكردن و راستكەدنەوەشی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group