پۆلیسی سلێمانی: باندێكی فێڵكردن دەستگیر كران (ڤیدیۆ)

13/01/2022

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، باندێكی فێڵ كردنیان دەستگیر كردووە كە لەسەر رێگەی دوكان - رانیە پارەیان لە هاوڵاتیان كۆكردووەتەوە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی خەلەكان ئاگاداركرایەوە لە بوونی روداوێكی سوتانی ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای دوكان - رانیە، پاش چوونی هێزەكانی پۆلیسی دوكان و بەرگری شارستانی، دەركەوت ئۆتۆمبێلێكی جۆری میتسیوبوشی ژمارەی نەینەوا بە تەواوەتی سوتاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group