عامری: ئەوەی تایبەت بە سەردانەكەم بۆ هەرێمی كوردستان باس دەكرێت راست نییە

19/01/2022 عێراق

نەوا-
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح جەخت لەوە دەكاتەوە، سەرجەم ئەو ناوانەی وەك پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران باس دەكرێن و گوایە لە سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەسەر كراوە، راست نین و بۆ بەلاڕێدا بردنی رای گشتییە.
نوسینگەی هادی عامری لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بە تەواوەتی ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە لە هەندێك دەزگای راگەیاندن و كەسایەتی سیاسییەوە تایبەت بە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت و پاڵاوتنی هەر كەسایەتییەك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران باس دەكرێن.
ئەوەش هاتووە، گوایە عامری لە سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم باسی چەند كەسایەتیەك كراوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، هەرچییەك لەو بارەیەوە بڵاودەكرێتەوە دوورە لە راستییەوە.
نوسینگەی عامری پێشی وایە، ئەو هەوڵانە بۆ تێكەڵ كردنی كارتەكان و بەلاڕێدا بردنی رای گشتییە، داواش لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكەن ورد و هۆشیاربن لە گواستنەوەی زانیاری و تەنها پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group