پەرلەمانتارێك: حكومەتی كازمی رێژەی هەژاری بەرزكردووەتەوە

17/05/2022 عێراق

نەوا-
عارف حەمامی ئەندامی پەرلەمانی عیراق پێی وایە، ستراتیژەكانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری لە عیراق.
حەمامی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ستراتیژی حكومەتی كابەڕێكەری مستەفا كازمی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری روون نییە و تەمومژاوییە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری.
رونیشیكردووەتەوە، رۆڵی حكومەت لە مەلەفەكانی كۆمەڵایەتی و ئابوریی بە تەواوەتی نادیارە، هەژاری و پەراوێزخستن و بێكاری لە پارێزگاكانی باشوردا تەشەنەیان كردووە.
ئەو پەرلەمانتارە پێشی وایە، بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلارەوە هەژاری فراوان بووە و حكومەتی كاربەڕێكەر شكستی هێناوە لە چارەسەر كردنی مەلەفی ئابوریی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group