شلموبێرجر: ئەگەر گرێبەستمان لە كوردستان هەبێت چارەسەری دەكەین

27/06/2022 جیهان

كۆمپانیای شلموبێرجر وەڵامی نوسراوێكی كۆمپانیای نەوتی بەسرە دەداتەوەو ئاڕاستەی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراقی دەكات.
لە نوسراوەكەدا كۆمپانیاكە رایگەیاندوە، شلموبێرجر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە لەساڵی 2010ـەوە لەعیراق كاردەكات رێگەی پابەندبونی بە یاسا رێكخراوەكانی وڵاتان گرتۆتەبەر تا خزمەتگوزارییەكانی پێشكەش بكات، لەو نێوەندەشدا پەیوەستبون بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 59 یە.
شلموبێرجر تەئكیدیشیكردۆتەوە كە هیچ رەزامەندییەكی پێشوەختە یان بەپێی راسپاردەی وەزارەتی نەوت یاخود كۆمپانیای نیشتمانی عیراقی نەداوە لەبەرئەوە هیچ لەبری یەكخستنێك (مناقصة)یان لە كەرتی نەوت و غاز لەهەرێمی كوردستان پێشكەش نەكردوە.
راشیگەیاندوە، كۆمپانیاكەیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەموو هەوڵێك دەدات بۆ چارەسەركردنی بابەتەكانی پەیوەست بەو گرێبەستانەی ئێستا هەیانە لە كوردستان ئەگەر بێتو گرێبەستی لەو شێوەیەیان هەبێت.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group