داواكارییەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاڕاستەی حەلبوسی كرا

06/08/2022 عێراق

ژمارەیەك پەرلەمانتاری عیراق داوایەك ئاڕاستەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراق.
بورهان مەعموری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لیستی ناو و واژۆی ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنەكەیان كردو تیایدا داوایكردوە، بەپێی حكومەكانی مادەی 64 لە دەستوری عیراق بڕگەی یەكەم كە تیایدا هاتوە، ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەوەشێتەوە بە زۆرینەی رەهای ژمارەی ئەندامانی لەسەر داواكاری یەك لەسەر سێی ئەندامان بە رەچاوكردنی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بۆ سەرۆك كۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
راشیگەیاندوە، هەروەها لە مادەی 70 دا هاتوە كە ئاماژەی كردوە بە شكستهێنانی ئەنجومەن لە جێبەجێكردنی پابەندییە دەستورییەكان، بۆیە رەزامەندی بدەن لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەو مەبەستە بەپێی مادەی 58 ی دەستورو دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group