"بانكی ناوەندی خاوەنی دۆلاری ئەمریكی نیە"

21/01/2023 عێراق

نەوا-
ئەندامێكی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: بانكی ناوەندی خاوەنی دۆلار نییە بەڵكو دۆلار داهاتی وەزارەتی نەوتەو لەرێگەی وەزارەتی داراییەوە دەفرۆشرێت.
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، ئەو دۆلارە ئەمریكیەی لە داهاتی نەوت دەست عیراق دەكەوێت موڵكی وەزارەتی دارایی عیراقە نەك بانكی ناوەندی، چونكە بانكی ناوەندی خاوەنی دیناری عیراقیە.
راشیگەیاندوە، حكومەت لە رێگای وەزارەتی داراییەوە بڕیار دەدات بەچەند ئەو دۆلارە بفرۆشێ بە بانكی ناوەندی، بەو هاوكێشەیەش حكومەتی پێشو نرخی فرۆشتنی گۆڕی و گومان دەكەم سودانی ئەوە بزانێت.
پێشتر دەسەڵاتدارانی عیراق و راوێژكارانی بانكی ناوەندی رایانگەیاندبو، تا كۆتایی مانگی 1-2023 نرخی دۆلار جێگیر دەكەنەوە بەبڕی یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 1470 دیناری عیراقی، بەڵام تادێت نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوەو دیناری عیراقیش هێزی خۆی بەرامبەری لەدەستدەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group