عەلی حەمە ساڵح: پێویست ناكات موچەخۆران نیگەرانبن

26/03/2023

نەوا- 
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان پێی وایە، پێویست ناكات موچەخۆران نیگەرانبن، چونكە هەرگیز بەغدا رێگە لە هەناردەی نەوت ناگرێت و موچەش نەنێرێت.
عەلی حەمە ساڵی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، موچەخۆران نیگەران نەبن موچەی ئێوە نابێتە قوربانی، هەرگیز شتی وا رونادات بەغدا رێگری لە ناردنی نەوت بكات و موچەش نەنێرێت.
ئەو ئەندامە دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، هیوادارە جارێك گوێ لەوانە بگرن چارەسەری دڵسۆزانە پێشكەش دەكەن.
لە درێژەی نوسینەكەیدا دەقێكی قورئانی پیرۆزی هێناوەتەوە و نوسیویەتی، "عَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ" و باسی لەوەش كردووە، دڵنیابن بەم بڕیارانەی ئێستاشەوە دەتواندرێت زۆر بەباشی لە خزمەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی كۆتایی پێ بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group