دەستەی دەروازە سنورییەكان: سەرجەم دەروازە نافەرمیەكانی هەرێم دادەخەین

28/03/2023

نەوا-
دەستەی دەروازە سنوریەكانی عیراق بڵاویكردەوە، حكومەتی عیراق سەرجەم دەروازە نافەرمییەكان دادەخات.
عومەر عەدنان وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان رایگەیاندوە، دەروازەی عەرعەری سنوریی گرنگی زۆری پێدراوە لەلایەن دەستەكەیانەوە، چونكە تەنها دەروازەیە كە عیراق بە شانشینی عەرەبی سعویەوە گرێدەدات، لەپاش ئەوەی چاودێری بەڕێوەچونی كارەكانیمان كرد لەلایەن سعودیەوە چەند كەموكوڕیەك هەبون و چارەسەرمان كردن،  بەپێی ئامارێك لە رۆژێكدا یەك هەزار عومەرەكار لەو دەروازەیەوە چۆتە ئەو وڵاتەو ئێستا رێژەكە بەرزبۆتەوە بۆ 5 تا 6 هەزار عومرەكار لە رۆژێكدا.
لەبارەی دەروازە نافەرمیەكانیشەوە وائیلی رایگەیاندوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كارنامەی حكومەتەكەیدا ئەو بابەتەی چەسپاندوە كە دەروازە نافەرمیەكان دابخرێن، لە سەردانی ئەم دواییەشدا بۆ هەرێمی كوردستان ئەو دەروازانەی كەمكردۆتەوە.
ئاماژەشی كردوە، هێزەكانی پاسەوانی سنور بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كاردەكەن بۆ داخستنی سەرجەم ئەو دەروازە نافەرمیانەی كە ماون كە ژمارەیان دەگاتە 21 دەروازەو حكومەتی عیراقیش لەگەڵ هەرێم هەماهەنگی دەكات بۆ داخستینان بەشێوەیەكی یەكجاریی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group