كۆتوبەندەكانی سەر شایستە داراییەكانی مانگانەی هەرێم لابران

21/05/2023

نەوا-
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: كۆتوبەندەكانی سەر شایستەی دارایی مانگانەی هەرێم لابراون.
ئامانج رەحیم بڵاویكردۆتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە رۆژی 16-5 هەمواری مادەی 12 ی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراقی نارد بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و گەیشتە لیژنەی دارایی بۆ لابردنی كۆتوبەندەكانی سەر شایستەی دارایی مانگانەی هەرێم.
ئاماژەشیكردوە، گۆڕانكارییەكان لە ڤێرژنی نوێی پڕۆژە یاسای بودجە كە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەسەند كراون و بڕیاریانداوە نەفەقات و داهاتی هەرێم لەچوارچێوەی حساباتی دەوڵەتی عیراقی پشتی پێببەسترێت و داهاتی نەوتیی هەرێمیش تۆماری دەفتەریی دەكرێت لە وەزارەتی دارایی وەك داهاتی دەوڵەتی عیراقی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group