نیویۆرك تایمز: ئەمریكا راهێنان لەسەر چەكێكی مەترسیدار دەكات

28/11/2023 جیهان
نەوا - 
رۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، هێزەكانی ئەمریكا راهێنان لەسەر چەكێكی مەترسیدار دەكەن، كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەكانی مێشك، لەكاتی بەكارهێنانی زیان بە سەربازە بەكارهێنەرەكانیش دەگەیەنێت.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا راهێنان لەسەر جۆرە چەكێكی نوێی مەترسیدار دەكەن، كە دەبێتە هۆی مەترسی گەورە لەسەر تەندروستی مێش و لەناوبردنی خانەكانی، هەروەها لەكاتی بەكارهێنانی ئەو چەكە زیانی بە مێشكی سەربازەكانیش گەیاندووە.
ئەوەش هاتووە، سوپا پێی وابووە بەكارهێنانی ئەو چەكە لەلایەن سەربازەكانەوە پارێزراوە، بەڵام بەپێی بەڵگەكان زیان بە تەندروستی مێشكی ئەو سەربازانەش دەگەیەنێت كە بەكاریدەهێنن، كۆنگرێس رێوشوێنی بۆ پاراستن و چارەسەر كردنی ئەو سەربازانە گرتووەتە بەر كە بەهۆی ئەو چەكەوە زیانیان بەركەوتووە، هەروەها پنتاگۆنیش دەستپێشخەرییەكی كردووە و چەند توێژینەوەیەك دەكرێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو كێشەیە.
ساڵی رابردوو كۆنگرێسی ئەمریكا بەكارهێنانی چەكە مەترسیدارەكانی سنوردار كرد، بەڵام تاوەكو ئێستا سوپای ئەمریكا بەردەوامە لە راهێنان لەسەر ئەو جۆرە چەكانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group