ساڵی رابردوو 17 ملیۆن و 150 هەزار گەشتیار سەردانی دوبەییان كردوە

08/02/2024 جیهان

نەوا-
وەزارەتی گەشت و گوزاری دوبەی رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا 17  ملیۆن و 150 هەزار گەشتیار سەردانی دوبەییان كردوە، بەمەش ژمارەی پێوانەیی ساڵی 2019ی تێپەڕاند.
بەپێی ئاماری وەزارەتی گەشت و گوزاری دوبەی، كەرتی گەشتیاری لە دوبەی ئاستێكی بەرزی بەدەستهێناوە ، ساڵی 2023 زۆرترین گەشتیار و سەردانیكەرانی نێودەوڵەتی رویان تێكردوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، بە كۆی گشتی 17 ملیۆن و 150 هەزار گەشتیاری نێودەوڵەتی لە ساڵی 2023 دا سەردانی لە دوبەییان كردوەو ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی 19.4٪ زیادی كردوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، ژمارەی سەردانیكەرانی دوبەی ژمارەی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاندوە كە لە ساڵی 2019 دا بریتیبوو لە 16 ملیۆن و 73 هەزار سەردانیكەر.
باس لەوەس كراوە، گەشەسەندنی كەرتی گەشتیاری لە دوبەی بوەتە هۆی ئەوەی ئابوری ئیمارات لە ماوەی نۆ مانگی یەكەمی ساڵی رابردوودا 3.3٪ گەشە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group