نەوا-
سەنتەری میدیای دیجیتاڵی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەپێی دوایین ئاماری ئەمساڵ بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیە جیاوازەكان لە عیراق گەیشتوەتە 31 ملیۆن بەكارهێنەر، كە یەكسانە بە لە 69%ی كۆی دانیشتوان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ژمارەی بەكارهێنەری پلاتفۆرمی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان زیادی كردوە بەراورد بە ساڵی 2023، تەنها لە پلاتفۆڕمی یوتوب نەبێت كە ژمارەی بەكارهێنەرانی كەمیكردوە.
بەپێی ئامارەكە ژمارەی بەكارهێنەران بەم جۆرەن:
تیك تۆك: ژمارەی بەكارهێنەرانی تیك تۆك گەیشتوەتە 31.95 ملیۆن بەكارهێنەر
فەیسبوك: ژمارەی بەكارهێنەرانی فەیسبوك 19 ملیۆن و 30 هەزار بەكارهێنەر
یوتیوب: ژمارەی بەكارهێنەرانی یوتوب گەیشتە 22.80 ملیۆن بەكارهێنەر، لە كاتێكدا ساڵی ڕابردو 24.30 ملیۆن بەكارهێنەر بون
ئینستاگرام: ژمارەی بەكارهێنەرانی ئینستاگرام 18 ملیۆن و 25 ملیۆن بەكارهێنەر
ماسنجەری فەیسبوك: ژمارەی بەكارهێنەرانی ماسنجەری فەیسبوك گەیشتوەتە 15.70 ملیۆن بەكارهێنەر
سناپ چات: ژمارەی بەكارهێنەرانی سناپ چات لەمساڵدا گەیشتۆتە 17.74 ملیۆن بەكارهێنەر