ئەو دەرمانانە دروستدەكەن كە نییە

03/03/2024 عێراق

نەوا-
راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی عیراق لەسەر هێلە لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكان تا بتوانن كارگەی تایبەت بەودەرمانانە دروستبكەن كە لە عیراقدا بونیان نییە، بۆ ئەومەبەستەش لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە لیژنەیەك پێكهێنراوە. دەشڵێت، هاوڵاتییان تەنها یەك لەسەر چواری نرخی دەرمانەكان دەدەن.
حەمودی لامی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری پیشەسازی و پەرەپێدانی كەرتی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند، لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە لیژنەیەك پێكهێنراوە بەمەبەستی دروستكردنی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی كە لە ناوخۆی عیراقدا نییە.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو لیژنەیە بەدواداچون بۆ جۆری دەرمان و نرخ و كوالێتی دەرمانەكان دەكەن و راپۆرتێك بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەخەنەڕوو كە بەژداردەبن لە وەبەرهێنان لە كەرتی تەندروستیدا.
باسی لەوەش كرد، لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا عیراق دەتوانێت بببێتە دابینكاری دەرمانی پێشكەوتوو بۆ ناوخۆ و وڵاتانی دراوسێش.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group