لە هەر كاتژمێرێكدا نزیكەی چوار منداڵ لە غەزە گیان لەدەستدەدەن

06/04/2024 جیهان

نەوا-
بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە لە هەر كاتژمێرێكدا نزیكەی چوار منداڵ گیان لەدەستدەدەن.
نوسینگەی ئاماری ناوەندی فەڵەستینی سەر بەحكومەتی فەڵەستین راپۆرتێكی بەبۆنەی رۆژی منداڵانی فەڵەستینەوە بڵاوكردۆتەوەو تیادا هاتوە، لەسەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیلەوە تائێستا بۆ سەر كەرتی غەزە، 14 هەزارو 350 منداڵ كوژراون بەو بێپە 44%ی ئەو كەسانەی كوژراون منداڵ بون.
راشیگەیاندوە، بەگوێرەی ئەو ئامارە، لە هەر كاتژمێرێكدا چوار منداڵ لە كەرتی غەزە كوژراون، تائێستاش 7 هەزار ژن و منداڵ لە ژێر داروپەردوی بیناكاندان و بێسەروشوێنن كە دەكاتە 70%ی ژمارەی بێسەروشوێنانی غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group