پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

پێش 2 هەفتە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە، رۆژی چوارشەممە 17-4 كەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت وپلەكانی گەرما  بەرزدەبنەوە بە 1 تا 2 پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی سێشەممە.
راشیگەیاندوە، رۆژی پێنجشەممە كەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆو مامناوەند دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی چوارشەممە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group