نەوا-
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: سەرەڕای گرفتەكانی كۆرمۆر، بەهۆی چاودێریی لیژنەكانەوە نرخی سوتەمەنی و غازی ماڵان لەسلێمانی وەك خۆی ماوەتەوەو لەشارەكانی دیكە كەمترە، هاوكات دابەشكردنی نەوتی سپیش بەپێی خشتە بەردەوامەو دوای ناوچە كوێستانییەكان دەگاتە ناو شارەكان.
جێگری پارێزگاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهەماهەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی توانیویانە تاڕادەیەكی باش دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن و نرخی جۆرەكانی سوتەمەنی لەسلێمانی لەوانە بەراورد بە شارەكانی دیكە كەمتر بێت.