نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی 11، نرخی كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر 82 دینارە لەناو شارو دەرەوەی شاری سلێمانی بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیەش كە هێشتا كارەبایان نەبوە بە بەردەوام و لەچوارچێوەی پرۆژەی روناكی موەلیدەكانیان كاردەكەن.
ئاماژەشیكردوە، نرخی ئەمێرێك كارەباش بۆ مانگی 11 تا بەرواری 26/11 بەگوێرەی كاتژمێرەكانی كاركردنە كە رەنگە لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز بێت و لەلایەن بەشی موەلیدات پسوڵەی كارەبایان بۆ دەردەچێت و لەلایەن قائیمقامیەتی ناوەندی سلێمانی سەرپەرشتی و چاودێری دەكرێت.
سەبارەت بە موەلیدەی ستییەكانیش نرخی كیلۆوات ئاوەرێك بۆ مانگی 11 بریتییە لە 547 دینار، هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیەو كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان 530 دینارە.