ئیلۆن مەسك ئینتەرنێتی ستارلینك بۆ ئیندۆنیزیا دابین دەكات

19/05/2024 جیهان

نەوا-
ئیلۆن مەسك، ملیاردێر و داهێنكاری بواری تەكنەلۆجیا، گەیشتە دوورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا بۆئەوەی بە فەرمی پڕۆژەی دابینكردنی ئینتەرنێتی ستارلینك بۆ ئەو وڵاتە بكاتەوە.
ئەمە یەكەمین سەردانی ئیلۆن ماسكە بۆ ئەو وڵاتەی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا وبڕیارە هاوشانی جۆكۆ ویدۆدۆ، سەرۆكی ئیندۆنیزیا لە شاری دێنپاساری پایتەختی بالی، ئامادەی بۆنەكە بێت.
 ئیلۆن مەسك دەیەوێت خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بگەیێنێتە ناوچە دوورەدەستەكانی ئیندۆنیزیا، ئەو وڵاتە كە لە زیاتر لە 17 هەزار دوورگە پێكدێت، ملیۆنان كەسی تێدایە كە هێشتا ئینتەرنێتێكی باشیان دەستناكەوێت.
 هەروەها لوهوت بینسار پانجایتان، وەزیری رێكخستنی كاروباری دەریایی و وەبەرهێنانی ئیندۆنیزیا ئاماژە بەوە دەكات، ستارلینك "توانای هەیە بگاتە دوورەدەستترین ناوچەكانی ئیندۆنیزیا."
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group