نوێنەری یەكێتی ئەوروپا: پشتیوانی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانین

پێش 3 هەفتە

نەوا-
نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لەهەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە سەردانی لایەنەكان دەكات.
كاوە عەبدولقادر سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان  تۆلگیت بیوك بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەكانی یەكێتی ئەوروپا لەهەرێمی كوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی كردوە.
باسی لەوەشكردوەو، لەو سەردانەدا بەوردی باس لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان و میكانیزمی بەڕێوەچونی هەڵبژادنەكەو هەنگاوەكان كرا، بەرپرسی نوسینگەی یەكێتی ئەوروپا تەئكیدی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كردەوە لە نزیكترین وادەداو بۆ ئەمەش یەكێتی ئەوروپا پشتگیری لەبەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات.
راشیگەیاندوە، وەك جوڵانەوەی نەوەی نوێ رامانگەیاند، لەئێستادا هەرێمی كوردستان لەبۆشایی یاسای و دەستوریدایەو بەهۆیەوە شەرعیەتی دامودەزگاكان كەوتونەتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە ئەگەر هەڵبژاردن لەمە زیاتر دوا بخرێت خەڵكی كوردستان زەرەرمەندی یەكەم دەبن و كێشەو گرفتی زیاتر بۆ هاوڵاتیان دروست دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group