كۆمسیۆن وادەی تۆماركردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژكردەوە

13/06/2024

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لەعیراق وادەی تۆماركردن و خۆپاڵاوتنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژكردەوە.
پێشتر جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادن لەعیراق رایگەیاندبو كە رۆژی پێنجشەممە 13-6 لەكاتی كۆتاییهاتنی دەوامی فەرمیدا وادەی خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت و دەرگاكانی خۆپاڵاوتن دادەخرێن.
پاشان لە راگەیەنراوێكدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بڵاویكردۆتەوە، وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانی و حزبەكان و كاندیدەكان لەسەر ئاستی تاك و پێكهاتەكان كە خوازیاری بەشداریكردنن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژكراوەتەوە.
راشیگەیاندوە، وادەكە تا رۆژی دووشەممەی داهاتو 24-6 درێژكراوەتەوەو لەكاتی كۆتاییهاتنی دەوامی فەرمیدا ئەو وادەیەش كۆتایی دێت، بۆیە تا دوای جەژنی قوربان حزب و لایەن و تاكەكان دەتوانن خۆیان تۆمار بكەن و ببنە كاندیدی هەڵبژادن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group