سزای لەسێدارەدان بۆ هاوسەری ئەبوبەكر بەغدادی دەركرا

10/07/2024 عێراق

نەوا-
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر هاوسەری ئەمیری پێشووی ڕێكخراوی داعش، ئەبوبەكر بەغدادی دەركردووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، هاوسەرەكەی ئەبوبەكر بەغدادی (ئەسما محەممەد) بە تاوانی كاركردن لەگەڵ ڕێكخراوی داعش و ڕفاندنی كچان و ئافرەتانی ئێزدی لە شنگالی سنووری پارێزگای نەینەوا و دەست بەسەركردن و ئەشكەنجەدانیان لە ماڵەكەیدا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەكە دادگا لە سەر بنەمای ماددەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ژمارە 13ی دەرچوو لە ساڵی 2005 و گەڕانەوە و پشت بەستن بە بڕگەی یەك لە ماددەی حەوت لە یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی ژمارە 8ی دەرچوو لە ساڵی 2021 سزای لەسێدارە دانەكە بۆ دەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group