نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداری دەداتە خاوەن فرۆشگاو ماركێتەكان كە پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیان لەبەردەم تیشكی خۆردا دانەنێن.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، بە پشتبەستن بە مادەی 96ی یاسای تەندروستی گشتی ساڵی 1981 و یاسای سیستمی خۆراكی، هۆشداری دەدرێتە فرۆشگاكانی خۆراك و ئاوی كانزایی و خواردنەوە گازیەكان كە ئەو مادانە لەسەر شۆستەو شوێنەكانی تر لەبەر تشیكی خۆردا بەشێوەیەكی نادروست نمایش نەكەن، چونكە مەترسی بۆ تەندروستی هاوڵاتیان دروست دەكات و پێویستە شوێنی هەڵگرتنی ئەو خۆراك و شلەمەنیانە مەرجە تەندروستیەكانی تێدا رەچاو بكرێت.
باس لەوەشكراوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی تەندروستی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكان دەكەن و دوای دو هەفتە لە وادەی ئەم هۆشدارییە هەڵمەتی چڕی كۆنترۆڵكردنی تەندروستی و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی ئەنجام دەدرێت و سزای سەرپێچیكاران دەدرێت لە ئەگەری پابەند نەبونیان بە بڕیارەكەوە.