پێدانی كارەبای نیشتیمانی لە ناوەراستی ئەم مانگەوە زیاد دەبێت

پێش 1 هەفتە

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان زیاد دەبێت.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر كارەبا و هەوڵەكانی وەزارەت پیدانی كارەبا بە هاووڵاتیان زیاد دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی ئاب تێكڕای پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بە هاووڵاتیان 11 كاتژمێر و نیو بووە، بەڵام ئێستە 12 بۆ 13 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت، هەروەها لە ناوەڕاستی ئەم مانگەش زیاتر دەبێت.
لەبارەی بەرهەمهێنانی بڕی كارەبا لە وێستگەكانی هەرێمی كورستان باسی لەوە كرد، لە ئێستا بڕی بەرهەم هێنانی كارەبا لە نێوان 3500 تا 3700 مێگاواتە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group