نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری توشبوانی بە تای خوێنبەربون لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بڵاوكردەوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لەسەرەتای ساڵی 2024ـەوە تائێستا ژمارەی توشبوان بە تای خوێنبەربون گەیشتۆتە 178 كەس و 26 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆ ئەو پەتایەوە تۆمار كراون.
راشیگەیاندوە، زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە پارێزگای زیقار تۆمار كراوە كە 6 حاڵەت بون، هەروەها لەپارێزگای كەركوك 4 توشبو هەبون و یەك حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمار كراوەو لە پارێزگای دهۆكیش پێنج توشبو هەبون یەك گیانلەدەستدان تۆمار كراوە.
باسی لەوەشكردوە، لەپارێزگای هەولێر شەش حاڵەتی توشبون تۆمار كراون بەڵام هیچ كەسێك گیانی لەدەستنەداوە، لەسلێمانش سێ حاڵەتی توشبون هەبوە بەبێ تۆماركردنی گیانلەدەستدان .
وەزارەتی تەندروستی عیراق راشیگەیاندوە، تای خوێنبەربون پەتایەكی مەترسیدارە بەتایبەت ئەگەر هاتو كەسی توشبو دوابكەوێت لەسەردانیكردنی دامەزراوە تەندروستییەكان، زۆربەی ئەوانەشی تۆمار كراون بەخێوكەری ئاژەڵ و مەڕوماڵات بون.