هەوڵێكی جیدی هەیە كێشەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكرێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
پۆڵا شەهید سیروان پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، هەوڵێكی جیددی هەیە بۆ ئەوەی پێش كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، كێشەی ناردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكرێت.
باسی لەوەشكرد، وەزیرە كوردەكان پێشنیازێكیان خستووەتە ڕوو بۆ تێپەڕاندنی كێشەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، بەجۆرێك هەر بڕە پارەیەك كە ئێستا لەبەردەستی هەرێمدایە ڕادەستی بەغداد بكرێت و بڕەكەی تری وەك قەرز هەژمار بكرێت، یان حكومەت گۆڕانكاری تایبەت بۆ بڕیارەكە بكات.