نەوا-
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، هێرشی توندی كردەسەر قەتەر و رایگەیاند، كاتی ئەوە هاتوە واز لە یاریكردن بهێنێت.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی X هێرشی توندی كردەسەر قەتەر و بە پشتگوێخستنی رۆڵی نێوەندگیری لە ئاگربەست لە كەرتی غەززە وەسفی كردوە و نوسیویەتی، " قسەكانی قەتەر دوو دیوی هەیە".
ئاماژەی بەوەشدا، كاتی ئەوە هاتوە قەتەر بڕیاربدات ئایا لایەنی شارستانییەتە یان لەگەڵ حەمماس دەوەستێت، چاوپۆشی لە رۆڵی دەوحە دەكەین بەهۆی ئەوەی لە دوو ئاگربەستی پێشو و ئاسانكاری بۆ ئازادكردنی زیندانییەكان لە هەردولا و گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ كەرتی گەمارۆدراوی غەززە.
لەبەرامەبەردا، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلی رەتكردەوە بە "كەمترین ئاستی بەرپرسیارییەتی سیاسی و ئەخلاقی وەسفی كرد".