نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رەتیكردەوە پەیامی دۆناڵد ترەمپ-ـی سەرۆكی ئەمەریكای بە تاران گەیاندبێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، هەندێك هەواڵی چەواشەكارانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوەتەوە لەبارەی ئەوەی "ترەمپ دوو هەفتە مۆڵەت دەداتە ئێران بۆ ئەوەی میلیشیاكانی لە عێراق بكشێنێتەوە".
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەكیان نییە و هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی پشتڕاستی نەكردوەتەوە، ئەوەش نمونەی پراكتیزەكردنی میدیایی ناپڕۆفیشناڵە كە ئامانج لێی بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشەكارانەیە.
جەختیش لەوەكراوە، بەیاننامە فەرمییەكان لەسەر هەمو پرسەكان لەلایەن حكومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە بڵاودەكرێنەوە، كە تاكە سەرچاوەی باوەڕپێكراون.