سەرۆك كۆمار عەلی زەیدی راسپارد بۆ پێكهێنانی حوكمەتی نوێی عێراق
5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عێراقی لە پلاتفۆڕمی (X) نووسیویەتی، لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی دەستوریمان، (عەلی زەیدی) كاندیدی گەورەترین قەوارەی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپارد، بەمەش قۆناغی سێیەمی شایستە دەستوورییەكانمان تەواو كرد، كە نەدەكرا دوابخرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی بەهێز كە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەكان بكات و لە ئاستی بەدیهێنانی خواستەكانیان بێت.
هەروەها، سەرۆك كۆماری عێراق، داوا لە هەموو هێزە سیاسییەكان دەكات پشتیوانی لێبكەن و هاوكاری بكەن بۆ خێراكردنی تەواوكردنی ئەم شایستە دەستووری و نیشتمانییە بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی عێراق و گەلەكەی بكات.