نەوا-
سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، شەڕی غەززە شەرێك نییە كۆتایی نەبێت.
ئیال ئیزمیر سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیان لە غەززە كۆتایی نەهاتووە و بەڵێن دەدات ئەو كاتەی دایانناوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكانیان لە غەززە بۆ بەدیهێنانی سەرجەم ئامانجەكانیان كەمتری بكاتەوە، پلانیشیان هەیە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی هەیكەلی ستراتیژی و ئەمنی سوپای ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشدا، شەڕی ئەمجارە لە غەززە درێژترین شەڕ بووە لە مێژووی ئیسرائیلدا و ماوەی 610 رۆژە بەردەوامە.
ئاشكراشیكرد، كۆتایی جەنگ بۆ ئەوان روونە، بەڵام تا لە رووی سیاسیەوە فەرمانیان پێنەكرێت كۆتایی بەو جەنگە بهێنن، بەردەوام دەبن.