پزیشكیان: هورمز بەشێكی جیانەكراوەیە لە ناسنامەی نەتەوەیی ئێران
4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، كەنداو گۆڕەپانێك نییە بۆ سەپاندنی ویستی تاكلایەنەی وڵاتانی بیانی، ئاسایشی ئەم ناوچە ستراتیژییە تەنیا لە رێگەی هاوكاری و هەماهەنگی وڵاتانی كەناراوەكەوە دابین دەكرێت.
پزیشكیان باسیلەوەشكرد، ئەم رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە بەشێكی جیانەكراوەیە لە ناسنامەی نەتەوەیی ئێرانییەكان و هێمای سەروەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە، هەر هەوڵێك بۆ سەپاندنی گەمارۆ یان سنورداركردنی هاتوچۆی دەریایی، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و دژی بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەكەو ئاشتی و سەقامگیری جیهانییە، ئەم جۆرە هەوڵانەش شكست دەهێنن.