ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: توانا ئەتۆمیەكانی ئێران بە هێرشی سەربازی لەناوناچێت
10 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم جەخت دەكاتەوە لەوەی ، توانا ئەتۆمیەكانی ئێران بە هێرشی سەربازی لەناوچێت.
رافائیل گرۆسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز رایگەیاند، گەشبینە بە ئەنجامی دانوستانە ناڕاستەخۆكانی نێوان ئەمریكا و ئێران ستایشی هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپیشی كرد بۆئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران و راشیگەیاند، ستیڤ ویتكۆف كەسێكی جدیە بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەركە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم جەختیكردەوە لەوەی، توانا ئەتۆمییەكانی ئێران بە هێرشی سەربازی لەناو نابرێن، چونكە زۆرینەی بنكە ئەتۆمییە هەستیارەكانی ئەو وڵاتە بە قوڵایی 800 مەتر لەژێر زەویدان.