نەوا-
رفاندنی كەشتی مادلین لەلایەن ئیسرائیلەوە كەهاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی غەزە باركردبو كاردانەوەی لێكەوتەوە.
لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاو لە شاری میلانۆ خۆپیشاندانێك ئەنجامدرا بە توندی رفاندنی كەشتی مادلینیان سەركۆنە كرد كە لەهەوڵدابو یارمەتییە مرۆییەكان بگەیەنێتە كەرتی غەزە، سەدان خۆپیشاندەر لە ناوەڕاستی رۆما كۆبونەوەو ئاڵای فەڵەستینیان بەرزكردەوەو داوایانكرد ئەو 12 چالاكوانە ئازاد بكرێن كە لەناو كەشتییەكەدا بون و لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەر كراون.
خۆپیشاندەرانی ئیتاڵیا چەندین دروشمیان دژی ئیسرائیل بەرزكردەوەو داوایانكرد جینۆساید لە غەزەو ناردنی چەك بۆ ئیسرائیل رابگیرێت.
سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر كەشتی مادلیندا گرت كە هەوڵیدابو یارمەتی مرۆیی بگەیەنێتە دانیشتوانی كەرتی غەزە.