بەشێكی ئەمریكییەكان متمانەیان بە ترەمپ نییە بۆ بەكارهێنانی هێزی سەربازی

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەپێی راپرسییەك كە لە ئەمریكا ئەنجامدراوەو ئاژانسی ئەسۆشیەییتد پرێس بڵاویكردوەتەوە، 56%ی بەشداربوان گومانیان هەیە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەیان بڕیاری دروست لەبارەی بەكارهێنانی هێزی سەربازیی لە دەرەوەی وڵاتەكەیان بدات.
لەراپرسییەكەدا كە لەگەڵ یەك هەزارو 133 كەسی پێگەیشتو ئەنجامدراوە پرسیار لەبارەی سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر ئێران كراوە لەئەنجامدا بەشداربوان ئاماژەیان بەوە كردوە كە متمانەیان زۆر كەمە یان هیچ متمانەیان نییە ترەمپ بڕیاری دروست لەبەكارهێنانی هێزی سەربازیی لە دەرەوەی وڵات بدات، لەبەرامبەریشدا تەنها 27%یان دەڵێن متمانەیان پێیەتی، هەروەها رێژەی ئەوانەی متمانەیان نییە كە ترەمپ لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ دوژمنەكانی بڕیاری دروستبدات 55%ـەو رێژەی متمانەپێكەرانیش 28%بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group