نەوا-
دەستەی حەشدی شەعبی بەبۆنەی 11 هەمین ساڵیادی قەسابخانەكەی بنكەی ئاسمانی سپایكەر لەشاری تكریت راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، لەڕۆژێكی رەشی ساڵی 2014دا مرۆڤایەتی لە لێواری شەرمەزاریدا وەستا، عیراقیش شاهیدی یەكێك لە تاوانە قێزەونەكانی مێژوی هاوچەرخی خۆی بو، كاتێك دەستی خیانەت درێژ بو یەك هەزارو 700 گەنجی بێتاوانی عیراقی لە بنكەی ئاسمانی سپایكەر لە پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە كوژران.
راشیگەیاندوە: ئەو تاوانە بەهاوبەشی ئەو كەسانە رویدا كە ناپاكیان لە نیشتمان كرد.
چەكدارانی داعش لەمیانی هێرشەكانیان بۆ سەر پارێزگای سەڵاحەدین لە هاوینی ساڵی 2014دا، كۆمەڵكوژییەكیان لە بنكەی ئاسمانی سپایكەر ئەنجامدا تیایدا نزیكەی هەزارو 700 قوتابی و سەربازی عیراقی گوللـەباران كران.