ترەمپ: بە پارە بلۆككراوەكان خۆراك بۆ ئێران دەكڕین

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، هیچ پارەیەك نەدراوە بە ئێران و هیچ بڕە پارەیەك لە پارەكانی خۆیان لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانەوە ئازاد نەكراوە.
سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاندوە، هەندێك لە پارەكانی ئێران بە تەواوی لەژێر كۆنترۆڵی خۆیاندایە، پارەكانیان ئازاد دەكەین بۆ جوتیاران و ئاژەڵدارەكان، بۆ كڕینی گەنمەشامی، گەنم، سۆیا چونكە ئێران بەشێوەیەكی بەپەلە پێویستی بە خۆراكەو ئێمە خۆراكیان بۆ دەكڕین و تەنیاش لە ویلایەتە یەكگرتوەكانەوە دەكڕدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group