ئیلۆن مەسك ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵكی ئێران دابیندەكات

14/06/2025 جیهان

نەوا-
كەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویكردەوە، ئیلۆن مەسك، ملیاردێری جیهانی، ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵكی ئێران دابیندەكات.
كەناڵەكە لە هەواڵێكدا ئاماژە بەوەدەكات، لە وەڵامی بانگەوازی بەكارهێنەران بۆ دابینكردنی ئینتەرنێتی مانگی دەستكردی ستارلینك بۆ خەڵكی ئێران، مەسك خزمەتگوزارییەكە بۆ ئێران چالاك دەكات.
دەشڵێت، ئەم كارەی مەسك دوای ئەوە هات، بەشێكی هاوڵاتییانی ئێران داوایان لە ملیاردێرەكە كرد، كە بە دابینكردنی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر، یارمەتیی بەرەنگاربوونەوەی پچڕانی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە ئێراندا، بدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group