نەوا-
كۆڕبەندی دۆحە بە بەشداری دەیان دیپلۆمات و كەسایەتی سیاسیی جیهانی بۆ باسكردن لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەیتیەكان لەژێر ناونیشانی (دادپەروەریی لە بەڵێنەكانەوە تا پێشكەوتن، لە دۆحەی پایتەختی قەتەر دەستیپێكرد.
لە پانێڵێكدا هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا تیشكی خستە سەر بارودۆخی سوریاو رۆژئاوای كوردستان و وتی: دەوڵەتی سوریاو هێزەكانی پاراستنی گەل (هەسەدە) دەتوانن لە نێوان خۆیاندا بگەن بە رێككەوتن، چونكە دەوڵەتی سوریا دەوڵەتێكی سەربەخۆیە، بەڵام كاتێك باس لە ئەندامانی پەكەكە دەكەن دەزانن كە هەندێكیان لە ناو هەسەدەدا هەن و تاكە ئامانجی ئەوان توركیایە، بۆیە خوازیاری دەركردنی ئەندامە ناسورییەكانی ناو هەسەدەن.
فیدان وتیشی: هەموو ئەوانەی كە دژ بە توركیاو ئاسایشی نیشتمانی توركیان پێویستە دەربكرێن. دەمانەوێت ئەوانەی لەتوركیا، عیراق و ئێرانەوە هاتونەتە ناو ئەو هێزانە بهێنرێنە دەرەوە ئەوە دەستپێكێكی باش دەبێت.