نەوا-
ماڵپەڕە تەندروستییەكان بڵاویانكردۆتەوە، شارەزایانی تەندروستی هۆشداری دەدەن تەنانەت یەك شەویش بەبێ خەوتن بەسە بۆ ئەوەی بە جەستە تێكبدات، هەروەها تێكچونی هۆرمۆنەكان لە بەیانیی دواترەوە دەست پێدەكات و بە درێژایی رۆژیش بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە كەمخەوی باس لەوەكراوە، بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوتوە كەمخەوییەكی زۆر و نەنوستن لە شەو و رۆژدا هاوشێوەی كاریگەری خواردنەوەی چوار پەرداخە لە مەی، هەروەها پاڵنەرێكە بۆ هەرزەكاران بۆ خواردنی سەدان كالۆری زیادە لە رۆژەكەیاندا.
ئەوەش خراوەتەڕو، كاتێك سیستمی خەو تێكدەچێت بەیانی زو لەو ساتەوەختەی كە هەڵدەستیت هەست بە ماندوێتی دەكەیت، بەو پێیەی جەستە هەوڵدەدات قەرەبوی بكاتەوە بە زیادكردنی هۆرمۆنەكانی بەئاگابون، ئەمەش دەبێتە هۆی لەرزینێكی كەم و هەڵئاوسانی دەوروبەری چاوەكان.
ئاماژەشكراوە، بە درێژایی رۆژ كەمخەویی یان نەخەوتن وادەكات سیستمی بەرگریی جەستەی مرۆڤ لاواز ببێت ودڵەڕاوكێ زیاد بكات لەگەڵ كەمبونەوەی تەركیز، هەروەها ئارەزوی خواردن زیاد دەبێت، باشتریش وایە دور بكەویتەوە لە خەوتنی كەمی پێش شەوان و ژەمە قورسەكان بۆ پاراستنی سوڕی سروشتی خەو و بەدەستهێنانی خەوێكی تەندروست.